ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشەکەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن، ئەمشەو ئەمریکا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی میلیشیاکانی ئێران لە سووریا، عێراق دەستپێکرد.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراق و سووریا زیاتر لە 160 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، هەروەها 28ـی مانگی ڕابردووش هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، ئەوکاتە ئەمریکا "هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە"ـی ئەو هێرشانەی کرد و ئەمشەو هێرشەکانی دەستپێکرد و 85 پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بۆردوومانەکان بە مووشەکی دوورمەودا کراون، 125 مووشەک ئاراستەی 85 ئامانج کراون و کۆگای تەقەمەنی و شوێنی هەڵگرتنی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لەبارەی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان ڕایگەیاند: "زیاتر لە 10 چەکدارمان کوژراون و برینداربوون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی هەینی 02-02-2024 ئەمریکا 85 پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرد.
باکگراوند: ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لەبارەی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند: لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول