کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

پرۆسەی دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران نووسراوێکی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناردووە سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن.

 

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆن ئامادەسازییەکانی بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردن چڕکردووەتەوە و چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق  بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران نووسراوێک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بە مەبەستی ئامادەیی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەکی نوێ".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خشتەی ئامادەسازییەکانی کۆمیسیۆن ئامادەیە، بە گوتەی خۆیان دەتوانن لە مانگی 10ـی ئەمساڵ سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکەن.

شەیری بکە لە: