
ئاڤا دیجیتاڵ
نزیكەی سێ مانگە كەشتییە ئابووری و سەربازییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا لە دەریای سوور لەلایەن حووسییەكانەوە دەكرێنە ئامانج، بەڵام هیچ كەشتیەكی ڕووسیا نەكراوەتە ئامانج و ئابووری ڕووسیا لەو ڕێڕەوە زیادیكردووە.
وێنەگەورەكە: بەهۆی ئاڵۆزی و پێكدادانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە حووسیەكان دەستیان بە هێرشی مووشەكی و درۆنی بۆ سەر كەشتییەكان لە دەریای سوور كرد، بەهۆیەوە ئابووری جیهان 30% زیانی بەركەوت، بەڵام ڕووسیا لەدوای هێرشییەكانەوە لەو ڕێڕەوە ئاوییە 5% ئابوورییەکان بەهێزتر بوو، لەبەرئەوەی حووسیەكان هیچ هێرشێكی مووشەكییان نەكردە سەر كەشتییەكانی ئەو وڵاتە، کارگێڕانی کەشتیوانی و داتاکانی ڕۆیشتنی کەشتییەكان لە دەریای سوور كە وەک ئاژانسێكی جیهانی كاردەكات دەڵێت، تانکەرەکانی هەڵگری نەوتی ڕووسیا، تاڕادەیەکی زۆر بەبێ پچڕان بەردەوامن لە گواستنەوە، هەروەها كەشتییەكانی كەمتری تووشی مەترسی دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا لەوەتەی هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، زیاتر پشتی بە بازرگانی لە ڕێگەی کەناڵی سوێس و دەریای سوورەوە بەستووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەوروپا سزا بەسەر هاوردەکردنی ڕووسیادا بسەپێنێت و مۆسکۆی ناچار کرد نەوتی خاوی خۆی هەناردەی چین و هیندستان بکات، بەڵام پێش جەنگ، ڕووسیا زیاتر نەوتی هەناردەی ئەوروپا دەکرد.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای ڤۆرتێکسای بۆ شیکاری نەوت، ژمارەی ئەو کەشتییە ڕووسیانەی کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕن، لە مانگی کانوونی دووەمەوە کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هاتووچۆی هەفتەی ڕابردوو هێشتا نزیکەی 20% زیاتر بووە لە تێکڕای ساڵی 2023دا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕووسیا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران هەیە، كە پاڵپشتی حووسییەکان دەکات و ڕەنگە ئەوەش یارمەتیدەر بووبێت بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەو کەشتیی نەوتانەی ڕووسیا كە لە دەریای سوورەوە دەڕۆن، هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیاوە نییە، حووسییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکاندا کەشتییەکانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەکەنە ئامانج كە پشتیوانی ئیسرائیلن بۆ نیشاندانی هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە غەزە.
لێدوانە فەرمییەكان:
- ئادی ئیمسیرۆڤیچ، بازرگانی دێرین و بازرگانی نەوتی ڕووسیا دەڵێت: "زۆربەی نەوتی خاو و سووتەمەنی ڕووسیا لەلایەن کەشتی سێبەرەوە دەگوازرێتەوە، مەبەست لێی "کەشتی وڵاتانی دیكەیە" بۆیە بەدووری دەزانێت، لە هێرشەکانی حووسییەکاندا تێوەبگلێن، حووسییەکان ئەو کەشتیانە دەکەنە ئامانج کە پەیوەندییان بە هەندێک وڵاتەوە هەیە".
- ماری مێڵتۆن، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ڤۆرتێکسە گوتی زۆرێک لە کەشتییەکانی هەڵگری باری ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕێگەی سیگناڵەکانی سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیەوە (AIS) بە ئیسرائیلەوە نەبەستراونەوە - کە بە ئاشکرا زانیاری پەخش دەکەن لەنێویاندا كە شوێنی كەشتییەكان ئاشكرا دەكەن وكەسیش دەستیان بۆ نابات.
زانیاریی زیاتر: ڕووسیا کە هاوبەشی زلهێزە سەرەکییەکانی عەرەبی وەک سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە جگە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، ئیدانەی ئەو لێدانەی کرد كە ئەمریكا و بەریتانیا کردیانە سەر حووسییەكان لە دەریای سوور و یەمەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حووسییەكان هێرش نەكەنە سەر كەشتییە ڕووسیەكان. هەروەها دیپلۆماتکارێکی ئێرانی هەفتەی ڕابردوو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی چین گوشاریان خستۆتە سەر ئێران بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی هێرشەکانی سەر کەشتییەکانی دەریای سوور بکات و دڵنیایان دەوێت لەوەی ئەو هێرشانە زیان بە بەرژەوەندییەکانی چین ناگەیەنن.
مەترسییە پێشبینیی كراوەكان: لە هەر كاتێكدابێت، پێدەچێت ئەمریكا هێرش بكاتە سەر گرووپە میلیشیا عێراقییەكان و شیعەكان و ئەوانی دیكە لە ناوچەكە، ئەوەش ئەگەری شەڕ و ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران و گرووپە چەكدارەكان زیاتر دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار