كابینەی نۆ زیاتر لە 730 ملیۆن دۆلاری لە كەرتی وەبەرهێنان لە دهۆک خەرج كردووە

شەیری بکە لە:
كابینەی نۆ زیاتر لە 730 ملیۆن دۆلاری لە كەرتی وەبەرهێنان لە دهۆک خەرج كردووە

پارێزگای دهۆک- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


لە 55 ەمین ساڵیادی بە پارێزگابوونی دهۆک، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک ئاشکرای دەکات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دهۆک بەرەو گەشەسەندنی وەبەرهێنان و ژێرخانی ئابووری گەورە دەچێت.


لێدوانی فەرمی: د. هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی وەبەرهێنان  گەشەکردنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمەش دەرەنجامی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پارێزگای دهۆک".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی دهۆک لە چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا توانیویەتی 78 مۆڵەتی کارکردن بە پرۆژەی وەبەرهێنان بدات، بە بڕی زیاتر لە 730 ملیۆن دۆلار.


بۆچی گرنگە: سەرجەم ئەو پرۆژانە ستراتیژی بوون، بەشێکیان کارەکانیان تەواو بووە و بەشەکەی دیکەش کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەوەش جگە لەئاوەدانی ناوچەکە هەلی کاری زیاتری بۆ دانیشتووان ڕەخساندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ