بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی گوندی مورتکە گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی گوندی مورتکە گیانی لەدەست دا

دیمەنێكی ڕووداوەكە - وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ئاگری کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەست دا، ڕەوشی تەندروستی ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە.


چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 23-05-2024 ئاگر لە کێڵگەی غازی نەورۆز لە گوندی مورتکەی سنووری هەولێر کەوتەوە، بووە هۆی زەرەرێکی زۆری ماددی و سێ کەسیش بریندار بوون، دوو لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە.


زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی: "محەممەد ڕەجەب حوسێن، لەدایکبووی 1998 یەکێکی دیکە لە بریندارانی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز لە گوندی مورتکە لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەست دا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25-05-2024، سیامەند مەجید، شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی باركردنی غازی شل بوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: