حاجییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی فەرمی دۆلاریان پێنادرێت

شەیری بکە لە:
ژماریەک حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە

ژماریەک حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە

ئاڤا نیوز

 

یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت، بەڵام دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێنادرێت.

 

وێنە گەورەکە: حاجییانی پارێزگاکانی عێراق بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی واتە 100 دۆلاریان بە 132 هەزار وەرگرتووە، بەڵام حاجییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی بازاڕ وەریانگرتووە.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەهۆی نەبوونی لقی بانکی ناوەندی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان حاجییان هەرێمی کوردستان ناتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار وەرگرن، نووسراومان کردووە بۆ بانکی ناوەندی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لقەکانی بانکی  TBI حاجییان لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی نەگەڕاوەتەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجیی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشت بۆ سعودیە دەكەن، تێچووی ڕێگەی وشكانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیش شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ