دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە
- هەواڵ
- 2 شوبات
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری سەرەتایی لەسەر بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو و داهاتەکانی بۆ مانگی یەک بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار داهاتی هەناردەی نەوت بووە، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوتی هەرێمی کوردستان تا پەسەند کردنی یاسای بودجەی 2024 دوادەکەوێت".
بۆچی گرنگە: تا ئێستا عێراق هەنگاوی کردەیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەناوە، چونکە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆسەیە پاساوی نامێنێت بۆ بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ زیاتر لە 10 مانگ، 10 تا 12 ملیار دۆلار زیانی بە بودجەی عێراق گەیاندووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ"، کۆی گشتیی نەوتی خاو گەیشتووەتە 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438بەرمیل، واتا لە ڕۆژێکدا سێ ملیۆن و 338 هەزار و 982 بەرمیل هەناردە کراوە، نرخی هەر بەرمیلێک 77.5 دۆلار بووە، داهاتەکەی بڕی 8 ملیار و 25 ملیۆن و616 هەزار دۆلار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 102 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل بووە، بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن 464 هەزار و 306 بەرمیل بووە ، هەناردەی قەیارە یەک ملیۆن و 19 هەزار و 132 بەرمیل بووە.
لێدوانی فەرمی: لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی مەبدەئی کراوە لەسەر دیاریکردنی بڕی 20.6 دۆلاو وەک تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت تا سنووری زاخۆ، بەڵام بەگوێرەی شوێنەکە تێچووەکە دەگۆڕێت، لە پاڵ ئەم ڕێککەوتنە بەغدا و ئەنقەرە ڕێککەوتنێکی دیکە دەکەن سەبارەت بە تێچووی هەناردە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە ماوەی 10 مانگ وەستاندنی نەوت جگە لە زیانی ماددی زیانی تەکنیکیش بەر کۆمپانیاکان کەوتووە و کاریگەری دەخاتە سەر ڕێژەی کەم بەرهەمهێنانی نەوت" سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
زانیاری زیاتر: عێراق پلەی پێنجەمی لە نێو 10 وڵاتی یەکەمی جیهاندا بەدەستهێناوە کە یەدەگی نەوتیان هەیە، بە بڕی 145.019 ملیار بەرمیل بۆ ساڵی 2022، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 زۆرترین داهاتی نەوتی هەبووە کە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە، کەمترینی مانگی شوبات بووە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری لە هەناردەی نەوت قازانج کردووە.
خاڵە ئەرێنییەکان: پێشتر وەزیری وزەی تورکیا دووپاتی کردەوە، کە بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەماوە.
باکگراوند: لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تێچووی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوت بە شەش دۆلار خەمڵیندرابوو، پێویستە یاسای بودجەی ساڵی 2024 هەموار بکرێتەوە، ئینجا بڕی 20.6 دۆلار وەک تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت جێگیر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر