دیمەنێكی ڕەفەح
ئاڤا دیجیتاڵ
ئاوارە فەڵەستینیەكانی شاری ڕەفەح كە بەشێكی زۆریان خەڵكی غەزەن ، ترسی هێرشی ئیسرائیلیان لێنیشتووە ، باس لەوەدەكەن نایانەوێت ئەوانیش ببنە قوربانیی شەڕی نێوان چەكدارانی حەماس و هێزەكانی ئیسرائیل.
وێنە گەورەكە: نزیكەی یەك ملیۆن و 900 هەزار فەڵەستینی ئاوارەی ناوچە جیاوازەكان بوون و زۆربەیان لە شاری ڕەفەح نشتەجێبوون كە بە "ناوچەی پارێزراو" وەسف كراوە، بەڵام ئێستا ترسیان لە هێرشێكی نوێی سەربازی ئیسرائیل هەیە، بەهۆی ئەو جموجۆڵە زۆرەی هێزەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا هەیانە.
بۆچی گرنگە: خەڵكی كەرتی غەزە كە بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان چەكدارانی حەماس و هێزەكانی ئیسرائیل ماڵ وحاڵیان وێرانبووە و ئاوارەی شاری ڕەفەحبوون، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و فەڵەستین شارەكە بە "ناوچەی پارێزراو" وەسفكراوە، بەڵام ئێستا ترسی هێرشێكی نوێی ئیسرائیلی لەسەرە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی ئیسرائیل لەناوچەكەدا.
لەلایەكی دیكەوە: حەماس وەڵامی ئەرێنی دایەوە سەبارەت بە پێشنیازێك بۆ وەستاندنی شەڕی غەزە، بەڵام ڕێككەوتنی كۆتایی چەند هەفتەیەكی ماوە ، بەرپرسانی ئیسرائیلیش ڕەتیانكردەوە توندوتیژییان بەرامبەر بە ئاوارە فەڵەستینییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا بەكارهێنابێت، دوای ئەوەی ئەمریكا سزای چوار دانیشتووی ئیسرائیلی دا بەهۆی ڕۆڵ گێڕان لە تێكدانی "ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری".
باكگراوند: لە دوای حەوتـی تشرینی یەكەمی 2023ـەوە تا ئێستا 27 هەزار و 139 كەس لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە كوژراون و 66 هەزار و 139 كەسی دیكەش بریندار بوون، ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیلیش لە هێرشەكانی حەماس لە هەزار و 140 كەسبووە.
ڕەفەح ناوچەیەكی سنووری فەڵەستینە لەگەڵ میسر و ناوەندی پارێزگای ڕەفەحە، دەكەوێتە باشووری كەرتی غەزەوە و لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و 107 كیلۆمەتر لە قودسەوە دوورە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول