پێنج هۆكار بۆ ئەوەی بەیانیان وەرزش بكەین

شەیری بکە لە:
پێنج هۆكار بۆ ئەوەی بەیانیان وەرزش بكەین

وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


وەرزش یەكێكە لە چالاكییە بە سوودەكان بۆ مرۆڤ، پسپۆڕان دەڵێن پێنج هۆكاری سەرەكی هەیە بۆ ئەوەی هانمان بدات بەیانیان وەرزش بكەین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرزشی بەیانیان هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی بەدرێژایی ڕۆژەكە لاشەیەكی تەندروست و توانایەكی باشت هەبێت، پێنج هۆكاری سەرەكی هەیە كە پسپۆڕان داوا لە مرۆڤ دەكەن بەیانیان وەرزش بكرێت.


زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی ببیتە وەرزشکاری بەیانیان، پێویستە كاتێک بۆ وەرزش دابنێی، ئەمە چوار هەفتەی دەوێت تا لەگەڵ ڕۆتیناتەكەی ڕادێیت.


هۆكارە زانراوەكان: یەكەم: وەرزشی بەیانیان یارمەتیت دەدات لە سەرقاڵکردن دوور بکەویتەوە.

دووەم: وەرزشکردن بە درێژایی ڕۆژ دەروونت جێگیر دەكات. 

سێیەم: وەرزشی بەیانیان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ تەندروستییەكی باشتر.
چوارەم: بە وەرزشی بەیانیان میتابۆلیزمت بەرز دەکەیتەوە.
پێنجەم: ئەگەر بەیانیان وەرزش بکەیت باشتر دەخەویت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان