وێنەی دکتۆر ئارام سەعید - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا ڕۆڵێکی سەرەکی لە داهێنانێکی پزیشکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئاوی سپیی چاودا هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئاوی سپی چاو نەخۆشییەکی باوە لەنێو خەڵکی بەتەمەندا و کەسی تووشبوو کێشەی بینینی نزیک و دووری بۆ دروست دەبێت. دکتۆر ئارام سەعید زانایەکی کوردی دانیشتووی بەریتانیایە و داهێنانێکی کردووە کە بە تێچوویەکی کەمتر و کوالیتییەکی باشتر کێشەی ئاوی سپی چاو چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئارام سەعید بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەو ماددەیەی کە بۆ دروستکردنی هاوێنەی چاو بەکار دەبرێت داهێنانیان کردووە و توانیویانە بە پشتبەستن بە تەکنۆلۆژیای چاپکەری سێ ڕەهەندی "3D Printing" پەرەی پێ بدەن و ڕەچاوی تایبەتمەندیی تاکەکەسیی چاوی نەخۆشەکان دەکرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: دکتۆر ئارام باس لە خاڵە ئەرێنییەکانی ئەم داهێنانە زانستییە دەکات و دەڵێت بە هۆیەوە "هاوێنەکان تایبەتمەندترن، دیزاینەکانیان پێشکەوتووترە، لە ماددەیەکی تازە داهێنراو دروست دەکرێن و بەرهەمهێنانیان خێراتر و تێچووشیان کەمترە." هیواداریشە داهێنانەکە بگاتە هەموو جیهان و کوردستان، ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: دکتۆر ئارام سەعید لەدایکبووی سلێمانییە و هەر لەوێش قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنی تەواو کردووە. ئەو ئێستا پرۆفیسۆرە و بەڕێوەبەری ناوەندی تەکنۆلۆژیای چاودێریی تەندروستییە لە کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی ئیست ئەنگلیا لە بەریتانیا. ژمارەیەکی بەرچاو توێژینەوەی زانستیی ئاستبەرزی بڵاو کردووەتەوە و لە چەندین داهێنانی پزیشکی دیکەشدا ڕۆڵی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا جێبەجێ دەکرێت
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی نوێ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش نیشان دەدات