لە ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا

شەیری بکە لە:
لە ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا

وێنەی تەقینەوەکە- میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز


پارێزگاری ئابدانان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە هێڵی سەرەکی گازی شارەکە ڕوویداوەو بەهۆیەوە خانوویەک ڕووخاوەو دوو کەس گیانیان لەدەستداوەو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لێدوانی فەرمی: محەمەد ڕەحمانی، پارێزگاری ئابدانان ڕایگەیاند: تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە ڕوویداوە، چەند کرێکارێک لە نزیک هێڵی گازەکە کاری لەحیمییان کردووە.


زانیاریی زیاتر: خانوویەکی دوو نهۆمی لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە  ڕووخاوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسی دیکەش برینداربوون، برینەکانیان سەختە و قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن. پارێزگاری ئابدانان وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: