بریندارێکی ئاگرەکەی کارگەی غازی گوندی مورتکە گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بریندارێکی ئاگرەکەی کارگەی غازی گوندی مورتکە گیانی لەدەست دا

ساتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی گوندی مورتکەی سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز 

 

یەکێک لە بریندارەکانی ئاگری کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەست دا، ڕەوشی تەندروستی دوو بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە.


چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 23-05-2024 ئاگر لە کێڵگەی غازی نەورۆز لە گوندی مورتکە سنووری هەولێر کەوتەوە، بووە هۆی زەرەرێکی زۆری ماددی و سێ کەسیش بریندار بوون.


لێدوانی فەرمی: کەمال عەبدوڵا، خاوەنی کارگەی غازی نەورۆز بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ سیامەند مەجید بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، ڕەوشی دوو بریندارەکەی دیکەیش ناجێگیرە".


زانیاریی زیاتر: سیامەند مەجید، شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی باركردنی غازی شل بووە لە چەند شەوی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کارگەکە، بریندار بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: