توركیا كوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە دیاربەکر ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
توركیا كوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە دیاربەکر ڕادەگەیێنێت

سەربازێکی تورکیا- وێنە:AA

ئاڤا نیوز 


بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ناوی لە لیستی داواکراوانی توركیادا هەبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی جەندرمەدا لە قەزایەکی سەر بە دیاربەکر كوژرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسۆنی "بۆزدۆغان-40" لە ناحیەی لیجەی سەر بە دیاربەکر(محەممەد یەڵدرم) کە ناسراوە بە سۆفی لە چالاکی خرا".


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: "بەپێی ڕاپۆرتەکەی، وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا، سۆفی تۆمەتبارە بە کوشتنی  هەشت پاسەوان و 15 هاوڵاتی، بریندارکردنی هەشت پاسەوان و 10 هاووڵاتی ئاسایی، جگە لەوەشەش چالاکی جیاوازیی دژ بە جەندرمەی تورکیا رێکخستووە".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر:میدیای نزیک لە پەکەکە هەواڵی کوژرانی محەممەد یەڵدرم پشڕاستدەکاتەوە و دەڵێت "لەناحیەی لیجەی دیاربەکر بۆ ماوەی چوار کاتژمێر ماڵ و گەڕەکی یەڵدرم گەمارۆ دراوە، ئەو ماڵە کە خێزان و منداڵی تێدابووە کراوەتە ئامانج".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان