سوپای ئیسرائیل گەڕاندنەوەی تەرمی سێ بارمتەی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل گەڕاندنەوەی تەرمی سێ بارمتەی ڕاگەیاند

سەردبازێکی خانەنشینکراوی ئیسرائیلی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی سێ بارمتەی لە غەززەوە بۆ ئیسرائیل گەڕاندوونەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هێرشەکانی زیاتر کردووە. ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، توانیویەتی تەرمی سێ بارمتەی دیکە کە حەماس ڕفاندبوونی، لە ناوچەی جەبالیا لە غەززە بدۆزێتەوە و بۆ ئیسرائیلیان بگەڕێنێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بارمتە کوژراوەکان بریتین لە چانان یابلۆنکای ئیسرائیلی تەمەن 42 ساڵ، میچێل نیسێنباوم، بەڕازیلی ئیسرائیلی تەمەن 32 ساڵ و ئۆریۆن هێرناندێز رادۆکس، فەڕەنسی-مەکسیکی تەمەن 59 ساڵ.  

 

بۆچی گرنگە: لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئیسرائیل، گوشارێکی زۆر لە سەر بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران هەیە تا لەگەڵ حەماس لەسەر بەردانی بارمتەکان ڕێک بکەوێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ