پێشنیازەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان لە هەولێر تاوتوێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێشنیازەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان لە هەولێر تاوتوێ دەکرێت

سکووپی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە دوای داواکاریی سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ڕێگەی گەشەپێدان گفتوگۆ دەکەن.

 

وێنە گەورەكە: یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان كە لە عێراقدا ئەنجام دەدرێت، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانە کە لە فاوەوە دەست پێ دەکات تاوەکو دەگاتە نێو تورکیا و دواتر ئەوروپا و بەپێی دیزاینی سەرەتایی، ڕێگەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێناپەڕێت.

 

بۆچی گرنگە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت بۆ گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەستنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ناوچەکە و ئەوروپا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و كۆمپانیای ڕاوێژكاری ئیتالی لە هەولێرن، گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن بۆ تێپەڕینی ڕێگەی گەشەپێدان بە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پێشتر سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: هیوادارین لە پڕۆژەکەدا، بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت و عێراق تەنیا هێڵی پەیوەندیکردنی کەنداو بە ئەوروپا نەبێت، "پێمان باشە ڕێگەکە لە زاخۆوە بۆ مووسڵ و هەولێر، دواتر کەرکووک و ئینجا بۆ بەغدا بڕوات، ئەو پێشنیازەشمان پێشکەش بە بەغدا کردووە و ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت پلانێکی هەڵەیە".

 

باکگراوند: تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە، بەپێی دیزاینی پێشوو, ڕێگەکە لە بەندەری فاوی باشووری عێراق دەست پێ دەکات، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شڕناخەوە دەچێتە نێو خاکی تورکیا و لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ