بەهۆی مردنی ڕەئیسییەوە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان وەستاون

شەیری بکە لە:
بەهۆی مردنی ڕەئیسییەوە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان وەستاون

براهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران گفتوگۆکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم وەستاون.

 

لێدوانی فەرمی: ڕافائێل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: "ئێستا ئێران لە پرسەیە و پێویستە ڕێز لەوە بگیرێت، بەڵام کاتێک کە ئەمە تەواو بوو، ئێمە دووبارە سەبارەت بە باشکردنی هاوکارییەکانی نێوانمان گفتوگۆ دەکەینەوە".

 

بۆچی گرنگە؟ لە ماوەی ڕابردوودا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نیگەرانیی خۆی لە ئاستی هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانس دەربڕی بوو، چاوەڕێ دەکرێت دوای ڕەئیسی هەوڵی زیاتر بۆ پەرەپێدان بەم هاوکارییانە بکرێت.

شەیری بکە لە: