ئاڤا دیجیتاڵ
پڕۆژە پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەست و بارمەتەکانی خراوەتە بەردەم حەماس ، ئەمریکا و میسر و قەتەر نێوەندگیرییان تێدا کردووە و حەماس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە پڕۆژەکە.
چیرۆكی سەرەكی: بەرپرسانی حەماس بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە پڕۆژەپێشنیازێکیان بە دەست گەیشتووە کە پێدەچێت جدیترین پڕۆژەی لەو چەشنە بێت کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا خرابێتە روو. ئەوەشیان گوتووە پڕۆژەکە لەدوای گفتوگۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە هاتووەتە بەرهەم.
بۆچی گرنگە: لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکردووە، ئەمە یەکەم جارە حەماس وردەکاریی پڕۆژەیەک بۆ ئاگربەست ئاشکرا دەکات. هاوکات حەماس پڕۆژەکەی بە جدی وەسف کردووە. جگە لەمە، هەر یەکە لە ئەمریکا و میسر و قەتەر ڕۆڵی نێوەندگیریان گێڕاوە و پاڵپشتییەکی زۆری لێدەکەن.
پڕۆژەكە بەمشێوەیەیە: پڕۆژەکە ئاگربەستێکی سێ قۆناغی لە خۆ دەگرێت. سەرەتا حەماس ئەو بارمتە مەدەنییانە ئازاد دەكات کە لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا دەستگیری کردوون، دواتر سەربازەکان ئازاد دەکات و دواتریش تەرمی بارمتە کوژراوەکان رادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پڕۆژە پێشنیازەی ئاگربەست بەرهەمی گفتوگۆکانی پاریسە کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەوڵگریی ئیسرائیل، ئەمریکا و میسر و هەروەها بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بەڕێوەچووە. بڕیارە بۆ گفتوگۆی زیاتر لە سەر ئەم پڕۆژەیە ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، سەردانی قاهیرە بکات.
باكگراوند: لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان چەكدارانی حەماس و ئیسرائیل دروستبوو، زیاتر لە 26 هەزار كەس كوژراون و نزیكەی 65 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول