
ئەنجوومەنی دەستبەژێریی ڕێبەریی ئێران، خوبرەگان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی دەستبەژێریی ڕێبەریی ئێران، خوبرەگان، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی کرانەوەی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی دەستەبژێری ڕێبەریی ئێران بەڕێوەچوو. ئیبراهیم ڕەئیسی، نوێنەری خوراسانی باشووڕ و ئایەتوڵا ئال هاشم نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەم ئەنجوومەنە بوون کە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگری سەرۆک و دوو سکرتێری ئەنجوومەنەکە و هەروەها سەرۆک و ئەندامانی شەش کۆمیتەی ئەنجوومەنەکە بوو. ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئەنجوومەنە لە 88 ئەندام پێک دێت و بۆ ماوەی 8 ساڵ هەڵدەبژێردرێن. کاریان دانان، لابردن و چاودێریکردنی ڕێبەری باڵای ئێرانە.
بۆچی گرنگە: دوای گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار، ئێران دەیەوێت هیچ بۆشاییەک لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا درووست نەبێت و هیچ یەک لە کارەکان پەکیان نەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین