ئەمریکا یاسای باری نائاسایی پەیوەست بە عێراق درێژدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا یاسای باری نائاسایی پەیوەست بە عێراق درێژدەکاتەوە

ئاڵای عێراق و ئەمریکا

ئاڤا نیوز


کۆشکی سپی ئەمریكا 'یاسای هێزە ئابوورییە لەناکاوە نێودەوڵەتییەکان' پەیوەست بە عێراق بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ دەكاتەوە.


وێنە گەورەکە: یاساکە پەیوەستە بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی نائاسایی و سەروو ئاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرچاوەکەیان لە بەربەستەکانی بەردەم بونیاتنانەوەی عێراق و دابینکردنەوەی ئاشتی و ئاسایش و هەروەها گەشەپێدانی سیاسی و کارگێڕی و دامەزراوە ئابوورییەکانی عێراقەوە دێت. 


بۆچی گرنگە: درێژکردنەوەی یاسای لەناکاوی نیشتیمانی پەیوەست بە عێراق نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا عێراق دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. 


باکگراوند: یاساکە سەرەتا لە 22-5-2003 بە بڕیاری جێبەجێکاریی سەرۆکایەتیی ژمارەی 13303 دەرکرا و دوایەمین جار تاوەکو  22-5-2023 درێژکرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: