
ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوتەی بەرپرسێكی ئەمریكا ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمزووانە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەکاتێکدا دانوستانەکان گەرمن، لەسەر پێشنیازێک بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئازادکردنی بارمتە دەستبەسەرکراوەکانی لای حەماس.
چیرۆكی سەرەكی: بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا، بلینکن سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەراست بکات، ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئەمەی ئاشکراکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەک دەربارەی کات و بەرواری سەردانەکە بڵاو بكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بلینکن لە هەر سەردانێکیدا، سەردانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی کردووە.
ئەوەی ئێستا روودەدات: ئەمە پێنجەمین سەردانی بلینکنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەدوای هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ، کە زۆر بە تووندی لە لایەن ئیسرائیلەوە وەڵام درایەوە و تاوەکو ئێستاش ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە.
پێدراوە راستەکان: بلینکن ڕۆژی دووشەممەی رابردوو باسی لەوە کرد "هیوایەکی ڕاستەقینە" هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل- فەڵەستین بە نێوەندگیری قەتەر چەند پێشنیارێکی باش کراوە ، هیوایەک هەیە کە بگەنە ئەنجام".
زانیاری زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نێوەندگیری و چارەسرکردنی کێشەکانی نێوان حەماس- ئێسرائیل، بڕیار بوو جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە واشنتۆن لەگەڵ ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆببێتەوە کە هاوپەیمانی نزیکی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە.
باكگراوند: لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان چەكدارانی حەماس و ئیسرائیل دروستبوو، زیاتر لە 26 هەزار كەس كوژراون و نزیكەی 65 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار