ئەمریکا: گرووپەکانی نزیک لە ئێران سیستەمی دارایی عێراق بەکاردەهێنن
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت "گرووپه چەکدارەکانی سەر به ئێران سیستمی دارایی عێراق بەکاردەهێنن بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا چەندین ڕێککاری لەبەرامبەر بانکەکانی عێراق گرتووەتەبەر لەپێناو ئەوەی چیدیکە سەرچاوەی دارایی عێراق بۆ پاڵپشتیی گرووپە چەکدارەکانی ئێران بەکارنەهێنرێت، بەڵام بەرپرسانی واشنتن پێیانوایە هێشتا ئەو گرووپانە سوودمەندن لەدارایی عێراق و بۆ چالاکییەکانیان بەکاردەهێنن.
ئەوەی لەمبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێک لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "ئەمریکا لەو باوەڕەیە کە حکومەتی عێراق هاوکارییان دەکات بۆ دەستنیشانکردن و دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم پارەداركردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق".
زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ئێران، عێراق و سیستم و پێکهاتە داراییەکەی بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن بۆ درێژەدان بە هێرش و چالاکیەکانیان، پێویستە ڕاستەوخۆ چارەسەری ئەم بابەتە بکەین". ئەمەش هەر بەگوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
باکگراوند: پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لەکۆی 86 بانکی ئەهلی لەعێراق ، 14 بانکی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، بە تۆمەتی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو گرووپ و لایەنانەی کە واشنتن وەک "تیرۆریست" دەستنیشانی کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار