حووسییەکان: لەدەستدانی ڕەئیسی زیانێکی گەورەیە بۆ وڵاتانی ئیسلامی

شەیری بکە لە:
حووسییەکان: لەدەستدانی ڕەئیسی زیانێکی گەورەیە بۆ وڵاتانی ئیسلامی

ئاڤا نیوز


لە بەردوامی کاردانەوەکانی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران، حووسیەکانی یەمەن، ئەو ڕووداوە بە زیانێکی گەورە بۆ وڵاتە ئیسلامییەکان ناودەبات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد عەبدولسەلام، گوتەبێژی حووسییەکان لە پلاتفۆڕیی "ئێکس" نوسیویەتی: لەدەستدانی سەرۆککۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی زیانێکە نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ئیسلامی و فەلەستین.

 

لەلایەکی دیکەوە: حووسیەکان پێیانوایە، لەم کاتەی ئێستا کە شەڕی غەززە هەیە، بوونی سەرۆکێکی لەمشێوەیە زۆر پێویست بوو، بەردەوام "داکۆکی دەکرد لە ستەم و چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین و مافی گەیشتن بە ئازادی و گەڕاندنەوەی خاک و پیرۆزییەکانیان".

شەیری بکە لە: