هێڵی ئاسمانی فەرەنسا گەشتەکانی بۆ بەیروت و تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
هێڵی ئاسمانی فەرەنسا گەشتەکانی بۆ بەیروت و تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت

هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا، وێنە: TIB

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی ئەو پێشهاتە ئاڵۆزەی لە ناوچەکە دروستبووە هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا، گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و بەیروت تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕا دەگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕەوشە نا ئارامەی لە ناوچەکە دروستبووە، هێڵی ئاسمانی فەرەنسا گەشتەکانی لە نێوان پاریس شارل دیگۆل - بەیروت و  پاریس شارل دیگۆل - تەلئەڤیڤ تا 19-9- 2024 ڕادەگرێت.

 

زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵای لوبنانی لەکۆتا ڕاگەیێنراویدا، ئاماژەی بەوە داوە کە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازەکانی دەدات لە دژی ئیسرائیل و تۆڵەی تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکان لەو وڵاتە دەکاتەوە.

 

باکگراوەند: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: