ئاڤا دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشێکی مووشەکیی سووریادا، ئەمشەو بە فڕۆکە جەنگییەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سوپای سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو ژمارەیەک مووشەک لە بەرزاییەکانی جۆلان دەستنیشان کران ، کە لە سووریاوە هاوێژرابوون، لە وەڵامدا ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی دەرعا لە ژێرخانی سووپای سوریایان دا، بەڵام بەیاننامەکە وردەکاریی زیاتر لە بارەی زیانی گیانی و ماددیەوە نادات.
زانیاری زیاتر: بە دەگمەن سوپای ئیسرائیل لێدوان لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر سووریا دەدات ، بەڵام چەندین جار گوتوویەتی کە ڕێگە بە ئێران نادات، پشتیوانی لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بکات و بوونی خۆی لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات.
باکگراوند: ئیسرائیل لە شەڕی عەرەب ئیسرائیلی ساڵی 1967دا بەرزاییەکانی جۆلانی لە سوریا گرت و دواتر خستیە سەر وڵاتەکەی ، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانیان بەوەدا نەناوە.
ئیسرائیل لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەک جەنگی ناوخۆی سووریادا دەیان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر سووریا، بە تایبەتی بۆ سەر ئەو چەکدارانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات ، بەڵام لەوەتەی جەنگی حەماس ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێ کردووە، ئەم هێرشانە چڕتر بوونەتەوە.
پێشتر ڕووانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئيسرائیل هەشت کەسی کوشتووە ، لە نێویاندا چەکدارانی سەر بە ئێرانیان تێدا بووە.
لە لایەکی دیکەوە: توندوتیژییەکان لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان زیاتر بوون، کە بە نزیکی ڕۆژانە حیزبوڵڵای سەر بە ئێران ، کە هاوپەیمانی حەماسن، لەگەڵ ئیسرائیلدا گرژی لەنێوانیان دروست دەبێت.
هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپاکەیان لە چەندین شوێنی باشووری لوبنانی داوە، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بدات.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی فڕانس پرێس، لەوەتەی شەڕی حەماس ئیسرائیل هەڵگیرساوە ، زیاتر لە 200 کەس، کە زۆربەیان ئەندامی حیزبوڵڵا بوون، لەسەر سنووری باشووری لوبنان بە دەستی ئیسرائیل کوژراون ، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئیسرائیل، لەسەر سنووری ئیسرائیل نۆ سەرباز و شەش خڵکی سڤیل کوژراون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نیو سەدە بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق هەڵدەوەشێنرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بزووتنەوەی نوجەبا: کوشتنی سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراق بێ سزا تێناپەڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
19 ئەیلوول
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
19 ئەیلوول
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر بە سەرکەوتن دەستیپێکرد