ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاست دەکاتەوە

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز 


دوای ئەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بڵاوبووەوە، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.


وێنە گەورەکە: بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئاكسیۆس، هەفتەی ڕابردوو لە سەڵتەنەی عوممان، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا  گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێگریکردن لە زیادبوونی ناکۆکییەکانی ناوچەکە کردووە.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان "پرۆسەیەکی بەردەوامە".


ئەمەش بزانە: بەگوتەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان"ئەم دانووستانە یەکەمین دانووستان نییە و دوا دانووستانیش نابێت".


باکگراوند: لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گفتوگۆی هاوشێوە لە نێوان ئەمریكا و ئێران هەبووە، لەكاتێكدا لەو ماوەیەدا گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەرەی سەند و حووسییەكانی یەمەن کە لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هێرشیان کردە سەر کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ