
ئاڤا دیجیتاڵ
618 ملیار دینارەکەی بەغدا خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەزووترین کاتدا لیستی مووچە ڕادەگەیێنێت.
بۆچی گرنگە: 618 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووە و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە 14-01-2024ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردرا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و بەپێی خەرجی ڕاستەقینە 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕی 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدا بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو، تاوەکو یاسای بودجە هەمواردەکرێتەوە، بەم پێیە ئێستا پارەکەی بەغدا بەشی مووچە ناکات، بۆیە نزیکەی 300 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دەخرێتە سەر و مووچەی ئەم مانگەی پێ دابەشدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار