مالیکی هەوڵی دواخستنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەدات

شەیری بکە لە:
مالیکی هەوڵی دواخستنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەدات

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، داوای لە فراکسیۆنەکەی کردووە کار بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکەن.

 

وێنە گەورەکە: لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  311 پەرلەمانتار دەنگیاندا، سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا. بەهۆی ئەوەی مەترسی کەوتە سەر دەرنەچوونی مەشهەدانی، کە لەلایەن مالیکی پشتگیری دەکرا، ئێستا هەوڵ بۆ ئەوەدەدات دانیشتنەکە دوابخات.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، نووری مالیکی داوای لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کردووە کار لەسەر ئەوە بکەن دانیشتنی پەرلەمان دوابخەن و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران باڵەخانەی پەرلەمانیان جێهێشتووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: موحسین مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان  گفتوگۆ دەکات، بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت ئایا کۆبوونەوەکە بکرێت و سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت یان دانیشتنەکە دوابخرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، ئەگەر هاتوو لە گەڕی یەکەم و دووەمدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلانەکرایەوە، سەرلەنوێ دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتەوە.

شەیری بکە لە: