هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕێکی نوێ

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕێکی نوێ

نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

هیچ کام لە بەربژێرەکان دەنگی پێویستیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەدەسنەهێنا و گەڕێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕێکی دیکە، دوای ئەوەی سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن بۆ بوون بە سەرۆک.

 

لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەربژێری دەرچوو دەبوایە دەنگی %50+1 ـی واتە دەنگی 166 ئەندام بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو ڕێژەیان بەدەسنەهێنا، بۆیە گەڕی دووەم دووبارە دەکرێتەوە."

 

لەلایەکی دیکەوە: دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە ئەندامانی گوتووە،  پشوویەک وەردەگرین و دوای بڕیار دەدەین بچینە گەڕێکی دیکەوە یاخود دانیشتنەکە هەڵگرین.

شەیری بکە لە: