ئیسرائیل ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە

ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 


دوای ئەوەی تورکیا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل وەستاند، لە بەرامبەردا ئیسرائیل بڕیاری دا بازرگانیی ئازاد لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل گوتی، ''ئیسرائیل ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە و باجی گومرگی لەسەدا سەد بەسەر هاوردەی کاڵای تورکیا دەسەپێنێت".

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەم هەنگاوەی تەلئەبیب، لە بەرامبەر بڕیارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردن بۆ ئیسرائیل دێت.

 

باکگراوند: دوو هەفتە لەمەوبەر، وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، سەرجەم هەناردە بازرگانییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ڕێگرییەکانی بەردەم گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە هەڵدەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان