لە ئیدارەی گەرمیان شوێنەوارێکی سەردەمی ئینگلیزەکان دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
لە ئیدارەی گەرمیان شوێنەوارێکی سەردەمی ئینگلیزەکان دۆزرایەوە

شوێنەوارەکە- وێنە:شوێنەواری گەرمیان

ئاڤا نیوز 

 

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان ئاشكرای كرد، شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە هاوشێوەی بیری هەڵواسراوە، بەپێی بۆچوونە سەرەتاییەکان مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئینگلیزەکان دەگەڕێتەوە.


لێدوانی فەرمی: ساڵح محەممەد بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە لایەن ئاسایشی ناحیەی باوەنورەوە ئاگادارکراینەوە، شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە، بەپێی بۆچوونە سەرەتاییەکان بیری هەڵواستراوە و سەرەوەی بە گڵ داپۆشراوە و مێژووەکەی بۆ ساڵانی 1920-1940ی سەردەمی ئینگلیزەکان دەگەڕێتەوە. 


زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 70-80 ساڵییە باس لەوە دەکەن لە تەمەنی خۆیاندا شتی وایان نەبینیوە، لەو ناوچەیە پێشتر ئینگلیزەکان بەدوای نەوت دا گەڕاون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان