
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی "زمانی شین" لەنێو ئاژەڵاندا، چین بڕیاری داوە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە قەدەغە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاژەڵان لە عێراقەوە ڕاپۆرتێکی لەبارەی نەخۆشییەک پێگەیشت کە لەنێو مەڕ و مانگادا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی گومرگی چین بڕیار بدات ئاژەڵ لە عێراق هاوردە نەکات.
لێدوانی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئیدارەی گشتیی گومرگی چین ڕایگەیاند: هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوویان لە عێراق قەدەغە کرد، ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ڕاپۆرتێکی عێراق بۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاژەڵان نێردراوە کە نەخۆشیی "زمانی شین" لەنێو مەڕدا بڵاوبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: چین ئەو جۆرە ئاژەڵانە لە وڵاتانی بەلجیکا و هۆڵەنداش هاوردە ناکات، چونکە لەو وڵاتانەشدا نەخۆشیی"زمانی شین" لەنێو ئاژەڵاندا بڵاوبووەتەوە، چین بە نەخۆشییەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاژەڵان پۆلێنی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشیی "زمانی شین"، نەخۆشیێکی ڤایرۆسییە، تووشی مەڕ و مانگا دەبێت، لە ڕێگەی مێرووەوە دەگوازرێتەوە، بەگشتی مردنی ئاژەڵ بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە کەمە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا کاتێک ئاژەڵ تووشی ئەم جۆرە ڤایرۆسە دەبێت هەناردەکردن و هاوردەکردنیان ڕادەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار