پەرلەمانی عێراق-میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر ڕێبەری 'ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە' لە نوێترین دەرکەوتنیدا داوای کرد ڕۆژی "غەدیر" بکرێتە پشووی فەرمی، ئەم بابەتەش مشتومڕی لێکەوتەوە و بەشێک لە فراکسیۆنەکان خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە دەنگ بە پێشنیازە یاساکە بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18ی زیلحیجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، لای شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: جەمال کۆچەر، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو: فراکسیۆنەکەمان لەگەڵ ئەم پێشنیازە یاسایە نییە و دەنگی پێنادەین.
- سۆران عومەر، لە کۆمەڵی دادگەری: ئێمەش دەنگ بە یاساکە نادەین.
- کاروان یاروەیس لە فراکسیۆنی یەکێتی: پڕۆژەکە وەکو یەک پاکێج سەیر دەکەین و هەموو بۆنە نیشتمانییەکانی عێراقی تێدایە بە نەورۆزیشەوە، تا ئێستا بڕیارمان نەداوە دەنگی پێ دەدەین یاخود نا.
ئەمەش بزانە: پێشتر لە دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاساکە کراوە، بەڵام بەهۆی مشتومڕی نێوان شیعە و سوننە خوێندنەوەکە پەک خرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی زۆربەی لایەنە کوردی و سوننەکان ئامادە نین دەنگ بەو پێشنیازە یاسایە بدەن، پێیان وایە ئەوە شتێکە تەنیا پەیوەندی بە شیعەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی دەکرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 39 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول