ئەفریقای باشوور بۆ دادگەی نێودەوڵەتیی لاهای: جینۆسایدی غەززە ڕابگرن

شەیری بکە لە:
ئەفریقای باشوور بۆ دادگەی نێودەوڵەتیی لاهای: جینۆسایدی غەززە ڕابگرن

سکاڵاکارانی ئەفریقا لە دادگەی لاهای:وێنە:AA

ئاڤا نیوز


ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح،  "جینۆسایدی غەززە"ی بردووەتە قۆناغێکی نوێ، بۆیە داوا لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی دەکات بە بڕیارێک هێرشەکە ڕابگرێت. 


وێنە گەورەکە: ئەفریقای باشوور بەڵگەی نوێی سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەززە، ئەشکەنجەدانی فەڵەستینییەکان و ڕێگریکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەش بە دادگەی دادی نێودەوڵەتی کرد و دادگەکەش گوێی لە سکاڵاکانی ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل گرت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل لە دادگە وەڵامی ئەفریقای باشووڕ بداتەوە. 


باکگراوند: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە زیاتر لە 35 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: