بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ ژنانی بەخشراو کرایەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ ژنانی بەخشراو کرایەوە

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیرانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستیی، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ ژنانی بەخشراو لە سلێمانی کرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا گوتی: "هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار هەنگاوی باشیان ناوە لە سێکتەری خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان و ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونییان هەیە، ئێستاش نەخۆشخانەی چرا بۆ چارەسەرکردنیان کرایەوە."

 

لەلایەکی دیکەوە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی باسی لەوە کرد، لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ئەو پرۆژەمان دایە ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە هەر سێ پارێزگاکە و دامەزراندنی نزیکەی 70 کارمەند بۆیان لەگەڵ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکە.

 

زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەکە لەلایەن حکومەتەوە پێداویستی بۆی دابینکراوە، بڕیارە مانگی ئایندە لە هەولێر هەمان نەخۆشخانە بە هەموو پێداویستییەکانەوە بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ