ئەمریكا گورزی سەربازی دەوەشێنێت و میلیشیاكانیش بارەگاكانیان چۆڵدەكەن
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشەكەی سەر ئەمریكا لە ئوردن، بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن گورزی كەمەر شكێنیان دەبێت و گرووپە میلیشیاكانیش لە عێراق و سووریا بنكەكانیان چۆڵدەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی28-2-2024 بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سنووری عێراق و ئوردن و سووریا، بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا كوژران و 40ی دیكەش برینداربوون، ئەمە ئەمریكای زۆر تووڕەكرد، جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە گوتی "تۆڵە لە بكەرانی هێرشەكە دەكەینەوە" ئەمەش گرووپە ملیلیشیاكانی ترساندووە و لە عێراق و سووریا بنكەكانیان چۆڵدەكەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرچاوەیەكی سەربازی سووپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرابكات گوتوویەتی " ئێران كۆگایەكی چەك و دوو بارەگای سەربازیی لە گەڕەكی سناعەی دێرەزوور گواستووەتەوە بۆ گوندەواری حومس، هەروەها دوو بارەگای دیكە لە گەڕەكی هەرابش گواستراوەتەوە بۆ تەدموری گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس".
لیوای فاتمییونی ئەفغانستان پێنج بارەگای خۆی لە گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بۆ ئەلبوكەمال گواستووەتەوە، هەروەها چەكدارەكان و كەلوپەلە سەربازییەكان بە ئۆتۆمبێلی سڤیل گوستراونەتەوە، هێزەكانی بەرگریی نیشتمانیی سووریا چوونەتە شوێنەكەیان.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی ڕاگەیێندراوێك كە نوسینگەی سەرەكی حەشدی شەعبی بۆ بارەگاو بنكەكانی خۆی كردوویەتی داوا لە ئەندامان و لایەنگران و چەكدارەكانی دەكات، لە چەند بنكەیەك بگوازرێنەوە بۆ چەند بنكەیەكی دیكە، شوێنەكان كە چۆڵ دەكرێن ناویان نەهێنراوە، بەڵام گۆڕانكارییەكان لەسەرتاسەری بنكەكانی حەشد دەستیانپێكردووە.
نوسراوەكە واژۆی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بنكە و بارەگاكانی حەشدكراوە كە شوێنەكانیان چۆڵبكەن.
لێدوانی فەرمی: سابرینا سینگ، جێگری سكرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند " لە هێرشە درۆنییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن زیاتر لە 40 سەرباز بریندار بوون و دڵنیابن لەكاتی پێویستدا وەڵاممان دەبێت".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند " بەشێوازێكی گونجاو وەڵامی هێرشی سەر بنكە و بارەگاكانیان لە ئوردن دەدەنەوە، بەڵام هەوڵ نادەن جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێنن".
باكگراوند: لەوكاتەوەی شەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەززە و ئیسڕائیل دەستیپێكردووە، گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق ، سووریا ، لوبنان ، لیبیا ، دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور هێرشی مووشەكییان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا، بەهۆی ئەو هێرشانەوە دەیان سەربازی ئەمریكا برینداربوون، لە نوێترین بەركەوتندا ئەمریكا سێ سەربازی لە ئوردن لەدەستدا و چل سەربازیشی برینداربوون.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: دۆناڵد تڕەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت "چەخماخەی جەنگێكی جیهانیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لێدەدرێت، ئەوەش وادەكات هەموو جیهان پێیەوە خەریكبێت، مەترسی ڕووداوەكە لەسەر ژیانی ملیاران كەسە بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار