دەیڤد كامیرۆن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمبكرێنەوە و شەڕی گەورەتر ڕوونەدات، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێكی ناوچەكە كۆدەبێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: دەیڤد كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بڕیارە گەڕێكی سەردانەكانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسپێبكات، سەردانی هەریەكە لە عوممان و فەڵەستین و ئیسڕائیل و توركیا دەكات.
لێدوانی فەڕمی :وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت: دەیڤد كامیرۆن بۆ دوو مەبەست سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، كەمكردنەوەی گرژییەكان ونەهێشتنی هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سوور.
باكگراوند: لەسەرەتای شەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، حووسییەكان هێرشیان كردە سەر كەشتییە بازرگانییەكانی بەڕیتانیا و ئەوروپا لە دەریای سوور، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلای بەریتانیا دروستكرد، لەگەڵ ئەمریكا هاوپەیمانێتیەكیان پێكهێنا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی حووسییەكان و چەند جارێك بە فڕۆكە بۆردوومانی چەند بنكە و بارەگایەكی حووسییەكانیان لە یەمەن كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار