یوواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت "یەك لەسەر چواری چەكدارانی حەماس كوژراون و یەك لەسەر چواریشیان برینداربوون، بەوەش نیوەیان یان كوژراون یان برینداربوونە".
چیرۆكی سەرەكی: یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هێزەكانی نزیك سنووری غەززە بۆ سەربازە ئیسرائیلیەكان گوتی " یەك لەسەر چواری چەكدارانی حەماس كوژراون، نزیكەی یەك لەسەر چواریشیان برینداربوون و كاتیان بەرەو تەواوبوون دەچێت".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتیشی "تا چەكدارێكی حەماس بمێنێت شەڕ دەكەن و ئەوەش چەند مانگێك دەخایەنێت نەك یەك ڕۆژ". "چەكدارانی حەماس پێداویستیەكانیان كەمی كردووە و پاڵپشتی لۆجیستیكیان نەماوە".
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی دوایین ئاماری سوپای ئیسرائیل نۆ هەزار چەكداری حەماس لەنێو غەززە كوژراون و هەزار چەكداریشیان لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لەنێو ئیسرائیل كوژراون، ئەوكاتەی حەماس هێرشی بەرفراوانی كردە سەر چەند شارێكی ئیسرائیل.
بەپێی خەمڵاندنەكانی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، ژمارەی چەكدارانی حەماس نزیكەی 30 هەزارە، لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە تائێستا 220 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون.
باكگراوند: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە كە حەماس هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، هەزار و 140 كەسی كوشت، ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكردووە و تائێستا زیاتر لە 26 هەزار فەڵەستینی كوژراون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول