ئاڤا دیجیتاڵ
لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی زیندانیکراوەکانیان کردووە، تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە عێراق، خەڵاتی ماندێلای بۆ ساڵی 2023 بەخشییە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک.
بۆچی گرنگە: خەڵاتی ماندێلا بریتییە لە بەرزترین خەڵات کە ساڵانە لە عێراق، لەڕێگەی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان دەدرێت بەو کەس و دامەزراوانەی خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە دەستگیرکراوان و سزادراوان دەکەن لە زیندانەکاندا.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی سێشەممە 30-1-2024، لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئامادەبوونی زەكیە سید ساڵح، بریکاری وەزارەت و ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازی، تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان خەڵاتی ماندێلای بۆ ساڵی 2023 بەخشییە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک.
لێدوانی فەرمی: هەڵات عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک بە ئاڤا میدیای گوت: "لە ماوە ڕابردوو تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لیژنەیەکی پێکهێنا بەمەبەستی ئاگاداربوون و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی چاکسازییەکانی عێراق، بۆیان دەرکەوتووە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک، تاکە چاکسازییە پابەندە بە سەرجەم بەندی یاسایی و رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و باشترین خزمەت پێشکەش بە سزادراوان دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە ساڵی 2007 دامەزراوە، لەسەر ئاستی عێراق خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیندانییەکان دەکات لە بواری مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریکردنی دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت لە دانانی یاسا بەگوێرەی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان و پێوانەکانی مافی مرۆڤ.
باکگراوند: لە چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک 120 سزادراو و راگیراو هەن، کە پێکدێن لە 70 ئافرەت و 45 نەوجەوان، جگە لەوەی زیاتر لە 20 منداڵی خوار تەمەن سێ ساڵ لەو چاکسازییە لای دایکیان دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول