ئیسرائیل لە باکوور و باشوورەوە هێرش دەکاتە سەر غەززە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل لە باکوور و باشوورەوە هێرش دەکاتە سەر غەززە

ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل تووندترین هێرشەکانی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل لە باکوورەوە دەچێتە ناو داروپەردووی ئەو شوێنانەی کە چەند مانگ پێشتر ڕایانگەیاندبوو حەماسی تێدا تێکشکاندووە. لە باشووریشەوە تانکەکانی سوپا سنووری ڕفەحیان لەگەڵ میسر داخستووە و ناو شارەکەش تۆپباران دەکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 57 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و ژمارەیان لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە 35 هەزار کەسی تێپەڕ کردووە. 

 

‌ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل لە تەواوی غەززە بوونەتە هۆی ئەوەی کارکردنی ڕێکخراوە مرۆییەکان سەختتر ببێت و نەخۆشخانەکانیش هۆشداریی داخرانی یەکجارەکی دەدەن.

شەیری بکە لە: