وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان لە نرخ و كوالێتی دەرمان ئاگادار دەكاتەوە
- تەندروستی
- 13 ئایار

هەندێك دەرمانی دەستبەسەرداگیراو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاخ دادەنرێت، ڕێگەیەكی نوێش بۆ پشكنینی كوالێتی و نرخی دەرمان دادەنێت.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوای لە هاونیشتمانییان کردووە، خۆیان لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی 'بێستیکەری کوالێتیی کۆنتڕۆڵ' بەدوور بگرن و نەیکڕن.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر دەرمان و پێداویستی بێستیکەری کوالێتیی کۆنتڕۆڵیان بینی، تیمی چاودێری ئاگادار بکەنەوە یان پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن.
گۆشەیەکی دیکە: کۆگا و کۆمپانیا و دەرمانخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی بێستیکەر هەبێت، وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و خاوەنەکەی سزا دەدرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگەیە هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی دەرمانی قاچاخ و زیاتر پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار