درۆن بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سووڕاوەتەوە و تەقەی لێکراوە

شەیری بکە لە:
درۆن بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سووڕاوەتەوە و تەقەی لێکراوە

کێڵگەی غازی کۆرمۆر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

کەمێک پێش ئێستا درۆن بەسەر ئاسمانی کێڵگەی کۆرمۆر سووڕاوەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، بە دۆشکە تەقەی لێکراوە و تەنیا بۆ چاودێری هاتووە.

 

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەك لەناو كێڵگەی كۆرمۆرەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "درۆنێك بە ئاسمانی كۆرمۆر سووڕاوەتەوە لەلایەن هێزەكانی پاراستنی كێڵگەكەوە بە دۆشكە تەقەی لێكراوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو هەفتە پێش ئێستا بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر کێڵگەکە و بەهۆیەوە چوار كارمەندی كۆمپانیاكە گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەیەکیش بەرهەمهێنانی غاز وەستا.

شەیری بکە لە: