ئیبراهیم بەحرلعلوم: گرنگە هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم ڕایگەیاند، پێویستە لەگەڵ وڵاتان هەماهەنگیمان هەبێت و دانوستان بکەین لەبارەی پرسی ئاوەوە.


لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم بەحرلعلوم، سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم لەمیانی بەشداریكردن لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاو و هەوا ڕایگەیاند: پێویستە لەگەڵ وڵاتان هەماهەنگیمان هەبێت و دانوستان بکەین لەبارەی پرسی ئاوەوە، گرنگە هەماهەنگی پتەو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت بۆ ڕێگرگرتن لە وشکەساڵی.


چارەسەرەکان: حکومەت هەوڵدەدات دەردانی گازە زیان بەخشەکان کەم بکاتەوە، پێویستە گۆڕانکارییەکانی وزە لەبەرچاوبگیرێن، دەرفەتێکی باشی وەبەرهێنان لەبەردەم عێراق هەیە بۆ ئەوەی کار لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: