بەهۆی ڕێکلامێک ئەپڵ داوای لێبووردن دەکات

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕێکلامێک ئەپڵ داوای لێبووردن دەکات

وێنەی وەشانێکی نوێی ئایپادی ئەپڵ

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیای ئەپڵ داوای لێبووردن دەکات بەوەی نەیتوانیوە ئەو پەیامەی کە ویستوویەتی لە ڕێکلامێکی بەرهەمێکی نوێی ئایپاددا بیگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لە ڤیدیۆیەکی ڕێکلامی ئایپادێکی نوێدا، چەندین کەرەستەی وەک کتێب و ئامێری میوزیکی تێکدەشکێندرێن و بە ئامێرێکی گوشاری بەرز هەموویان دەکرێنە یەک شت کە ئەویش بریتییە لە ئایپادە نوێیەکەی ئەپڵ. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، مەبەستی بووە لە ڤیدیۆکەدا ڕێز لە توانای داهێنەران بگرێت کە چۆن هەموو ئەو داهێنەرییە لە یەک بەرهەمدا کۆ دەکەنەوە، بەڵام نەیتوانیوە پەیامەکە بگەیێنێت، بۆیە داوای لێبووردن دەکات. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕەخنەگران دەڵێن، ڕێکلامەکە ئەوە نیشان دەدات کە تەکنۆلۆژیا لە بری هاندانی کاری داهێنەری وەک نووسین و میوزیک، دەبێتە هۆی لەناوبردنی تواناکانی داهێنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ