
وێنەی دوای هێرشەكە
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەو دوو چەكدارەی هێرشیان كردە سەر كڵێسایەك لە ئیستەنبووڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران، ڕێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند و دەڵێت "جولەكە و كریستیانەكان لە هەر شوێنێك بن دەكرێنە ئامانج".
چیرۆكی سەرەكی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە ئۆپەرسیۆنێکی هێزە ئەمنیەكانی تورکیا لە ماوەی 12 کاتژمێردا، ئەو دوو چەکدارە دەمامکدارەی دوێنێ هێرشیان کردە سەر کڵێسایەکی ئیتاڵی لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
زانیاری زیاتر: هەردوو تۆمەتبارەکە بیانیین، یەکێکیان خەڵکی روسیایە و ئەوەی دیکەیان کازاخستان، هەروەها 47 كەسی دیكەش بەگومانی ئەوەی دەستیان لە هێرشەکەدا هەیە، دەستبەسەركراون". یەرلیکایا وای گوت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت "وای بۆ دەچین ئەو تۆمەتبارانە سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش بن".
لە لایەکی دیکەوە: داعش لە تیلیگرام بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەكەی سەر كڵێساكەی شاری ئیستەنبووڵ راگەیاند، كە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا.
داعش دەڵێت"هێرشەکە لە ژێر فەرمانی سەرکردەکانی رێکخراوەکەمان کراوە، دەبێت جوولەکە و كریستیانەكان لە هەموو شوێنێکدا بکرێنە ئامانج".
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە، 28-1-2024، لە کاتی مەراسیمی هەفتانەی كریستیانەكان لە کڵێسای سانتا ماریای ئیتاڵی لە ئیستەنبووڵ ، دوو چەکدار هێرشیان کردە سەر خەڵكی نێو کڵێساکە، تونجەر سیهانی تەمەن 52 ساڵ کە لە کاتی ڕووداوەکەدا فیشەك بەر سەری کەوتبوو، گیانی لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار