سەندیکای پزیشکان وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
سەندیکای پزیشکان وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمەتبار دەکات

نەخۆشخانەیەک لە عێراق - وێنە: MSF

ئاڤا نیوز


سەندیکای پزیشکانی عێراقی، وەزارەتی تەندروستی بە کەموکورتی و دروستبوونی قەرەباڵخی لە نەخۆشخانەکان، تۆمەتبار دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، بووەتە گرفتێکی گەورە لە کەرتی تەندروستی و زۆرجار دەبێتە هۆی شەڕ و ئاژاوە و گرفت بۆ کارمەندان  و پزیشکانی نەخۆشخانەکان.

 

لێدانی فەرمی: "نەخۆشخانەکانی عێراق لەبار نین بۆ پێشوازیکردن لە نەخۆش و زۆری سەردانی کەسوکاری نەخۆش ڕێگرە لە کاری پزیشکان". ڕاکان جبووری، ئەندامی سەندیکای پزیشکانی عێراق وای گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی زۆری گرفتی کەرتی تەندروستی لە عێراق بە سەدان نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن.

شەیری بکە لە: