تورکیا و کوێت ڕێککەوتنی بازرگانی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئاڵاکانی کوەیت و تورکیا

ئاڵاکانی کوەیت و تورکیا

ئاڤا نیوز

 

داوی حەوت ساڵ میری کوێت، وەک یەکەم وڵات سەردانی تورکیای کرد و یاداشتنامەیەکی رێککەوتنی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا.

 

وێنە گەورەکە: میری کوێت، ئەم ڕێککەوتنەی بە مێژوویی ناو برد و ئەردۆغانیش جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستایەتیی نێوانیان کردەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ڕێوڕەسمی فەرمی لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کۆمار، پێشوازی لە  شێخ سەباح ئەحمەد جابرسەباح میری کوێت کرد.


بابەتە ستراتیژییەکە: ڕێککەوتنی بازرگانی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، زیادکردنی کەرتی گەشتیاری نێوان کوێت و تورکیا لەلایەن ئەردۆغان و میری کوێت واژووکرا.


زانیاریی زیاتر: تورکیا بە بەهای 9.2 ملیار دۆلار پرۆژەی کەرتی بیناسازی لە کوێت کردووە.


باکگراوند: شێخ سەباح ئەحمەد لە 16-11-2023 وەک میری کوێت دەست بەکاربووە، ئەمە یەکەم سەردانە لە دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامی بدات.

شەیری بکە لە: