سەرۆکی حەشدی شەعبی و سەرۆکی سووریا کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی حەشدی شەعبی و سەرۆکی سووریا کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد و فاڵح فەیاز لە دیمەشق

ئاڤا نیوز

 

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەکە لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆکی سووریا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سووریایان لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگیکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد".

 

ئەمەش بزانە: لەدوای پێکهێنانی حکومەتەکەی سوودانی، ئەمە یەکەم سەردانی فەیازە بۆ سووریا، هاوکاتیشە لەگەڵ کەمبوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

 

زانیاریی زیاتر: فەیاز لە سەردەمی حکومەتەکەی مستەفا کازم و پێشووتریش چەندین جار لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە، پەیامەکانی حکومەتی گەیاندووە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

شەیری بکە لە: