ڕێگەی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگەی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دروست دەکرێت

خاڵێکی سنووری نێوان عێراق و تورکیا.وێنە؛ بەیان سەنتەر

ئاڤا نیوز


کەناڵی فەرمی تورکیا لە زاری وەزارەتی ناوەخۆ، ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا ڕێگەی ئەمنیی سنووریی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات کە بۆ ڕێگریکردن لە هاتووچۆکردنی پەکەکە دروست کراوە.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا، پڕۆژەکە لە ساڵی 2017ـەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئێستا لەو سێ هەزار کیلۆمەترەی کە لە مین و بۆسەکانی گەریلاکانی پەکەکە پاک کراوەتەوە، کۆنترۆڵ کراوە.

 

بابەتە ستراتیژییەکە: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە ئامانج لەو پڕۆژەیە، داخستنی ڕێگەکانی هاتوچۆی گەریلاکانی پەکەکەیە لەو سنوورە.

شەیری بکە لە: