دووکانە زەرەرمەندبووەکانی بازاڕی قەیسەری دەستنیشان دەکرێن

شەیری بکە لە:
دووکانە زەرەرمەندبووەکانی بازاڕی قەیسەری دەستنیشان دەکرێن

دووکانە زیانلێکەوتووەکان. وێنە: ڕزگار کۆچەر ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی  دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دووکان، زیاتر لە 350  دووکان لە بازاڕی قەیسەری سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا؛ ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ زیانەکان، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد.

 

زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا بۆ زانینی قەبارەی زیانەکان چووە شوێنی ڕووداوەکە و ڕایگەیاند: "بەشێکی زۆری دووکانە سووتاوەکان کوتاڵفرۆش و جوانکاری خانمانن، تەنیا سێ دووکانی زێڕینگر لەنێو دووکانە سووتاوەکاندان".

 

زانیاریی زیاتر: لیژنەی خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ زیانەکان و 370 دووکانی قەیسەرییەکە نیشانەی خەمڵاندنیان لێدراوە.

شەیری بکە لە: