ئەردۆغان: سزا ئابوورییەکانی سەر ئیسرائیل زیاتر دەکەین

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: سزا ئابوورییەکانی سەر ئیسرائیل زیاتر دەکەین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز


تورکیا بەردەوامە لە گوشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ناچاری بکات، شەڕ لە غەززە ڕابگرێت.

 

بۆچی گرنگە؟ داخستنی بەندەرەکانی بازرگانی بە ڕووی ئیسرائیل کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بەندەرەکانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی بازرگانیی تورکیا بەتەواوی بەڕووی ئیسرائیل داخرا".

 

لەلایەکی دیکەوە: تورکیا هەموو تواناکانی بەکاردەهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە ئیسرائیل لەبەردەم یاسادا.



شەیری بکە لە: